‌ناوبژیوانی‌ یارییەکەی‌ ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا سزا درا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی‌ یارییەکەی‌ نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیای‌ سڕ کرد.

لەو یاریەدا هاندەرانی ڤالانسیا دروشمی ڕەگەزپەرستیان دژی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەکارهێنا کە دواتر بەهۆی دەماقاڵێی لەگەڵ یاریزانەکانی ئەو یانەیە  ڤینی بەکارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی بڕیاریداوە ئیگلیسیاس ڤیلانۆیڤا ناوبژیوانی ڤاری یاریەکە و چوار ناوبژیوانی تریش لەسەرجەم یاریەکانی وەرزی داهاتووی لالیگا دووربخەنەوە.

ئاشکراشی‌ کردووە کە هۆکاری‌  دوورخستنەوەی ئەو ناوبژیوانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی ناردنی دیمەنی شەڕەکەدا تەنیا دیمەنەکەی ڤینیسیۆسی ناردووە و هەڵەی یاریزانەکەی ڤالانسیای شاردوەتەوە.


PM:03:38:23/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌