بەرشەلۆنە یەکەم گرێبەستی هاوینەی یەکلاییکردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ بەرشەلۆنە یەکەمین گرێبەستی‌ هاوینەی‌ یەکلایی کردۆتەوە و لەگەڵ ڕۆبن نیڤیس گەیشتۆتە ڕێکەوتن.

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، لویس میگیلسانز ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی سەرەتاییان لەگەڵ یانەی وڵڤەرهامپتن کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی ڕوبن نێڤێسی پۆرتوگالی.

نێڤێس لە پێگەکانی ناوەندی بەرگری و سەنتەر، بەتایبەت لە پێگەی بوسکێتس توانای یاریکردنی هەیە، تەمەنی 26 ساڵە و نرخی گواستنەوەی (40) ملیۆن یورۆیە، لەم وەرزەدا بە 39 یاری، شەش گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.


PM:04:51:22/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌