پێشمهرگه سپۆرت -
بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی و لیژنەی فێرگەكانی یەكێتیەكە، كۆبونەوەیەكی فراوان ڕێكخرا بۆ فێرگەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بە مەبەستی كردنەوەی خولێك بۆ لەدایكبوانی (٢٠١٠) بەرەو سەر.
لەکۆبونەوەکەدا نوێنەری( ٢٢) فێرگە ئامادەبوون و بەشداری خولەكەش دەکەن، دوای گفتوگۆیەکی وەرزشیانە بۆ سەرخستنی خولەکە بڕیاردرا کە تیپەکان دابەشی دوو کۆمەڵەی (11) تیپی بکرێن و مانگی داهاتووش کێبڕکێکانی خولەکە دەست پێدەکات.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی