پێشمه‌رگه سپۆرت - سان سه‌نگه‌ر
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد-ی هه‌ولێر بە چاودێری پارێزگاری هه‌ولێر و به سپۆنسه‌ری ئەربیل زوو، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و خاوەنی ئەربیل زوو و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌كه، له هۆڵی ئه‌ربیل زوو پاڵەوانێتییەتی شەترەنجی خێرا (بلیتز)ی به به‌شداری 54 شه‌تره‌نجزان له هه‌موو ته‌مه‌ن و ئاسته جیاوازه‌كان بۆ كوڕان و كچان بەسیستمی سویسڕی به حەوت جه‌وله به‌ڕێوه‌برد كه كاتی یارییه‌كان 3 خوله‌ك و 2 چركه بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌ك بوو.
دواجاریش بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به سه‌رجه‌م به‌شداربووانی پاڵه‌وانیتییه‌كه به‌خشرا و خه‌ڵاتی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به یه‌كه‌م تا شه‌شه‌می هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان به‌خشرا:
*كوڕان:
1-د. پوریان جاڤماردی 6.5 خاڵ
2-پۆڵا ئازاد سابیر 5.5 خاڵ
3-عه‌لی فه‌رهاد عه‌لی 5.5 خاڵ
4-سه‌میر تەها محه‌مه‌د 5.5 خاڵ
5-نزار جه‌میل خالید 5.5 خاڵ
6-باوان مه‌حمود محه‌مه‌د 5 خاڵ
*کچان:
1-بەهرە سه‌میر ئه‌نوه‌ر 5 خاڵ
2-سارا مه‌سعود محه‌مه‌د 4.5 خاڵ
3-ژه‌نین نەسرەو موستەفا 4.5 خاڵ
4-رۆز سه‌میر ئه‌نوه‌ر 4 خاڵ
5-پەروا پشتیوان ئه‌حمه‌د 4 خاڵ
6-نڤار سه‌ردار عوسمان 4 خاڵ