فابریزیۆ ڕۆمانۆ: بەرشەلۆنە گرێبەستێکی‌ یەکلایی کردەوە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ گرێبەستی‌ مارتێنیزی‌ یەکلایی کردەوە

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دوایین هەواڵی بازاڕی گواستنەوەی یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی ڕۆمانۆ، بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینجیۆ مارتینێزی بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیک بلباو تەواو کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پشکنینە پزیشکییەکانی ئەو گەنجە تەمەن 31 ساڵە بە سەرکەوتوویی تەواو بووە.

باس لەوەش دەکات مارتینێز ڕەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستێکی دوو ساڵە لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆ بکات، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥.



PM:03:05:16/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌