کۆبوونەوەی هونەری بۆ خولی لاوانی کوردستان ئەنجام دەدرێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1- یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لەنێوان یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یانەی دهۆک رۆژی یەکشەممە 21-5-2023 لەیاریگای ( فڕەنسۆ هەریری) کاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجام دەرێت و سوپاسێکی تایبەت بۆ یانەی وەرزشی هەولێر کە هەمیشە هاوکاری ئێمەن  . 

2- پێنج شەممە 25-5-2023 کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانەکانی خولی لاوانی کوردستان کاتژمێر 10 ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدرێت ، تێبینی :  نوێنەرتان ئامادەبێت بەنووسراوی فەرمی  بەشداریکردن .

3-سوپاس و پێزانین و دەسخۆشی بۆ جێگری یانەی وەرزشی برایەتی بەڕێز ( دارا عەزیز ) بەهۆی نواندنی هەڵسووکەوتی جوان و پاراستنی گیانی وەرزشی لەیاری نێوان یانەی برایەتی و یانەی دهۆک لەگەڕی 29ی خولی نایابی کوردستان  .

4-  بەهۆی دووبارەبوونەوەی هەڵسووکەوتی ناوەرزشی( قسەی ناشیاو) لە لایەن راهێنەری یانەی برایەتی ( هێور مستەفا) لەچەندین یاری بەرامبەر بە ناوبژیوانان بڕیاردرا بە : 

ا- راگرتنی بۆ 8 یاری لە هەر وەرزێک و خولێک و یانەیەک کە راهێنەرایەتی تێدابکات  .

ب- پێبژاردن بەبڕی یەک ملیۆن دینار  .  

5- دوای وەرگرتنی رەزامەندی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێز ( عیسی محمد محمدامین ) وەکوو سەرۆکی یانەی وەرزشی چۆمان  ، لەئێستادا وەک یاریزان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ  .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان


PM:10:07:10/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌