پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی مه‌وهیبه له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 ی ئایاری 2023 ، له یاری كۆتایی خولی پله یه‌كی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2022 - 2023 هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی ئه‌هوار و میقدادیه به یه‌ك گه‌یشتن .
یارییه‌كه به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو هه‌ر به‌و هێزه‌وه كۆتایی هات دوایی ئه‌وه‌ی یانه‌ی میقدادیه توانیان به ئه‌نجامی 1 - 3 سێت بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و پله‌ی یه‌كه‌میان مسۆگه‌ر كرد .