خالد صاڵح به‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ عێراق دیاری‌ كرا و عه‌لا خه‌ڵه‌ف به‌خشرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا و عه‌ره‌بی‌ ده‌ست پێده‌كات و له‌ ده‌ستپێكی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ دا ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ گۆڕی‌ .

په‌یجی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق ئاشكرای‌ كرد كه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ بڕیاری‌ دا به‌ متمانه‌ به‌خشین به‌ خالد صاڵحی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوان و دیاری‌ كردنی‌ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ به‌ ، ڕاهێنه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ نیشتیمانی‌ بۆ ئاستی‌ پێشكه‌وتوان .

یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ڕاهێنه‌ری‌ نابراو ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا و عه‌ره‌بی‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیك پێكهاته‌ی‌ یاریزانان بۆ به‌شداری‌ له‌ كه‌مپه‌ مه‌شقییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و مه‌شقه‌كان له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ خالد صاڵح به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .



PM:09:44:08/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌