پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌سه‌ر ئه‌ركی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ردوو وه‌رزشكاری دێرین ( نه‌به‌ز عه‌لی ئاسكه و عه‌باس عه‌لی ئه‌حمه‌د ) پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژیانی وه‌رزشی و خێزانی و هاوڕێیانی له بواری وه‌رزش بۆ مامۆستا ( سه‌لاَح محه‌مه‌د كه‌ریم ) ی كۆچكردوو ده‌كاته‌وه .
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگه‌یه ، نه‌به‌ز عه‌لی ئاسكه ڕۆژنامه‌نوس و وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، مامۆستا سه‌لاَح محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌و ناوه‌یه كه به زیندووی له نێوماندا ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو كات به یاده‌كانی ئه‌و وه‌رزشكاره كه خزمه‌تێكی به‌رچاوی به وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراف كردبوو ده‌ژین ، هه‌ربۆیه به سوپاسه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوڕێم ، عه‌باس عه‌لی ، پێشانگه‌یه‌كی وێنه‌یی تایبه‌تمان بۆ ڕێك خستووه كه له به‌رواری 8 ی ئایاری 2023 و له نێو هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی شاری سلێمانی و له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌كرێته‌وه كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .
هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی ، خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین كه له‌و به‌روار و كاته هه‌مووان پێكه‌وه یادی مامۆستا سه‌لاَح بكه‌ینه‌وه بۆ چه‌ند ساتێك له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌رییه‌كانی بژین .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له به‌رواری 8 ی ئایاری 2016 و له كاره‌ساتێكی دڵته‌زێندا هه‌ریه‌ك له م ، سه‌لاَح محه‌مه‌د كه‌ریم ، د ، عاصی فاتیح و ئاسۆ ده‌روێشی وه‌رزشكارانی شاری سلێمانی بۆ دواجار ماڵئاواییان له بنه‌ماڵه و هاوڕێ و كه‌سوكاریان كردوو بۆ ئه‌به‌د چاوه‌كانیان له یه‌ك نا .