لبژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تاوتوێی‌ دۆخی‌ ئێستای‌ وه‌رزشی‌ كوردستان و عێراق یان كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بەسەرپەرشتی هه‌ریه‌ك له‌ سەلاح حه‌سه‌ن خەسرەو سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و موئەیەد مەغدید و د.دیار سدیق جێگرانی سەرۆک  و د.ئالان قادر ئەمینداری گشتی و به‌ ئامادەبوونی بەختیار فەریق ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی عێراق و  ئەمینداری دارایی و ئەندامانی دیکە و ئامادەبوونی نوێنەرایەتی شارەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی  هەرێم،  کۆبونەوەی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی  کوردستان بەرێوەچوو .

له کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئێستای وەرزشی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرس و خاڵێک پەیوەست بەدۆخی وەرزش لە هەرێم و عێراق کرا .

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان



PM:09:19:04/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌