پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌به‌شداری 19 یانه‌ی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان یارییه‌كانی خولی پله دووی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات .
یانه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پێشبڕكێكان دابه‌ش كراون به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه یانه‌كانی شاری سلێمانی له‌خۆده‌گرێت 7 یانه به‌شداره و هه‌رچی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه له 6 یانه پێك دێن كه له شاری دهۆك ده‌بن .
ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می یانه به‌شداره‌كان بریتیی ده‌بن له ( دووكان له شاری سلێمانی ، خه‌بات ، چۆمان ، سنور ، مه‌خمور و په‌روه‌رده ) له شاری هه‌ولێر .
بڕیاره یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م له ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 12 ی ئایاری 2023 به‌ڕێوه بچێت و خشته‌ی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .