پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 27 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره سه‌رجه‌م یارییه‌كان له ڕۆژانی 5 و 6 ی ئایاری 2023 ئه‌نجام بدرێن .
له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ، یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی مه‌لعه‌به‌كه ، میوانداری له یانه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كات و یارییه‌كه‌شیان له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژ زه‌ورا میوانی نه‌فت وه‌سه‌ت ده‌بێت و زاخۆش له نێو یاریگه و هانده‌رانییه‌وه و به ستافێكی نوێی مه‌شقییه‌وه ده‌چێته‌وه مه‌یدان و ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه .
هه‌رچی نه‌جه‌ف و قاسمه له‌سه‌ر یاریگه‌ی نه‌جه‌فی نێو ده‌وڵه‌تی یاری ده‌كه‌ن و شوڕته‌ی پێشه‌نگیش میوانداری له قوه جه‌ویه ده‌كات .
ته‌واوی یارییه‌كان به خشته‌ی دیاری كراوی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق .