پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌شداریان له كه‌مپی ئاماده‌كاری و یارییه دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا ، هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( ئوسامه ڕه‌شید ، عه‌لی حه‌مادی ، الكسندر ئوراها ، زیدان ئیقبال ، عه‌لی عه‌دنان ، ئه‌یمه‌ن حسێن ، حسێن عه‌لی و ئه‌مجه‌د عگوان ) یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، په‌یوه‌ندیان به یانه‌كانیان كرده‌وه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان به‌جێهێشت ئه‌وه‌ش دوایی كۆتاهاتنی واده‌ی پشووه‌كانیان .
ئه‌مه‌و یاریزانانی ناوبراو به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت له شاری سانت بترسبیرغی ڕوسیاوه گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام دا‌و په‌یوه‌ندی به یانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له درێژه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ، یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا ئه‌نجام دا‌و به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی پێدۆڕاند .