پێشمهرگه سپۆرت -
پێنج یانە ناویان دەهێنرێت وەکو وێستگەی داهاتووی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام.
تۆتنهام ڕۆیشتنی کۆنتی ڕاگه یاند دوای ئه وه ی ڕاهێنەرە ئیتاڵییه که له کۆنگره یه کی ڕۆژنامه وانیدا لیڤیی سەرۆکی یانەکەی تۆمه تبار کرد به به ڕپرسیاربوون له به ده ستنەهێنانی هیچ نازناوێکی یانه که له ماوه ی دوو ده یه دا.
بەگوێرەی تۆڕی "فتبۆڵ ئیتاڵیا"، کۆنتی 5 شوێنی هەیە لە ماوەی داهاتوودا بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی نوێ لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیدا، کە لە ساڵی 2005 دەستیپێکردووە
تۆڕەکە دەڵێت لە ئیتاڵیا هەر سێ یانەی یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و ڕۆما ئەگەر هەیە پەیوەندی بە کۆنتییەوە بکەن
لە دەرەوەی ئیتاڵیاش یانەکانی پاریس سانجێرمان کە لەگەڵ کریستۆف گالتیێر ئازار دەچێژێت و جارێکی دیکە لە چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە،ئەگەرێکی ترە بۆ کۆنتی.
هەروەها ڕیاڵ مەدریدیش هەیە لە ئەگەری ڕۆشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە قەڵای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.