‌کانسێلۆ داوایەکی‌ لە تۆخێل هەیە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

جواو کانسێلۆی پورتوگالی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، پەیامێکی ئاراستەی تۆماس توخێلی ڕاهێنەرە نوێیەکەی ئەڵمانی کرد.

کانسێلۆ، لە لێدوانێکدا کە لە ئەکاونتی ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆدا تیشکی خستۆتە سەری، وتی: سەبارەت بە توخێل، من یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگم پێ دۆڕاند، بۆیە هیوادارم ئەمساڵ بۆم بباتەوە، ئەو داوایەم لێی هەیە

چێڵسی کە توخێل سەرکردایەتی دەکرد، لە ساڵی ٢٠٢١ لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە مانچستەر سیتی بردەوە، بە گۆڵێکی بێ وەڵام.


PM:08:46:24/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌