پێشمهرگه سپۆرت -
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول، پاڵێوراو بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ لە خولی نایابی ئینگلیزی.
خولی ئینگلیزی لیستی ٦ یاریزانی ئاشکرا کرد کە پاڵێوراون بۆ باشترین خەڵاتی مانگی ئازاری ئەمساڵ.
لە لیستەکەدا سەڵاح لەخۆدەگرێت، هەروەها ڕکابەری لەگەڵ دوو یاریزانی ئارسناڵ لیاندرۆ ترۆسارد و بوکایۆ ساکا دەکات، جگە لە تایرۆن مینگز بەرگریکاری ئەستۆن ڤێلا و ئەلێکساندەر ئیسحاق هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد و ئەلێکسیس مەک ئەلیستەر یاریزانی برایتۆن.
ئەستێرە میسرییەکە ٤ جار ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە، لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ و شوبات و ئازاری ٢٠١٨ و تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.