ڕادیۆی کەتەلۆنیا: مێسی بەجدی بیر لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەکاتەوە لەبەر دوو هۆکار


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

داهاتووی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی تا ئێستا ناڕوونی ماوەتەوە، چونکە تا ئێستا بڕیاری نەداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە، یان بەرەو خولی سعودیە یان ئەمەریکا بڕوات، یان بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەی پێشووی.

وە بەپێی ڕۆژنامەی ئیسپانی "سپۆرت”، پاریس سانجێرمان ئۆفەری دووەم کۆتایی پێدەهێنێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی لە پارکی شازادەکان بۆ لانیکەم وەرزێکی تر، چونکە ئۆفەری یەکەم ڕەزامەندی یاریزانە ئەرجەنتینیەکەی بەدەست نەهێنا.

سەبارەت بە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕادیۆی کەتەلۆنیا ڕایگەیاند، مێسی بە جددی بیر لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەکاتەوە بە هۆکاری وەرزشی و کەسی چونكە مێسی پرۆژەی بەرشەلۆنە بە باش دەزانێت و هۆكارە كەسییەكەش ئەویە كە تاكو ئێستا مێسی ماڵەكە لە بەرشەلۆنە نەفرۆشتووە. ، بۆیە تا ئێستا ئەو بڕیارەی نەداوە، لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە و هەموو شتێک بەندە بە بڕیارەکەیەوە.

بەرشەلۆنە بەدەست قەیرانێکی ئابووری سەختەوە دەناڵێنێت لە تۆمارکردنی یاریزانەکاندا، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ دادگا تانەی یانەکەی ڕەتکردەوە سەبارەت بە بڕیاری تۆمارکردنی گرێبەستی گاڤی وەک یاریزان لە تیپی یەکەم، بەهۆی کێشەکانی پەیوەست بە پڕۆژە یاسای مووچە.



PM:07:33:22/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌