‌تۆتنهام نرخی‌ فرۆشتنی‌ هاری‌ کینی‌ دیاری‌ کرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ تۆتنهامی‌ لەندەنی‌ نرخی‌ فرشتنی‌ هاری‌ کینی‌ ئینگلیزی‌ و هێرشبەری‌ یانەکەی‌ دیاری‌ دەکات.

گرێبەستەکەی کەین (29 ساڵ) لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، لەگەڵ مەیلی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هاوینی داهاتوو بە باشترین دەرفەت دادەنرێت بۆ فرۆشتنی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە ​​تایمز"ی بەریتانی، تۆتنهام بڕە پارەیەکی سەرەتایی بۆ فرۆشتنی کەین دیاریکردووە، کە بەهاکەی نزیکەی 100 ملیۆن پاوەندە

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مانچستەر یونایتد زۆرترین ئارەزووی بەدەستهێنانی هێرشبەرە نێودەوڵەتییە ئینگلیزییەکە دەکات، بۆ ئەوەی قەرەبووی ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بکاتەوە.

بەڵام ڕوونیشیکردەوە، تۆتنهام ڕەتیدەکاتەوە ئەو یاریزانە بە ڕکابەرێکی ناوخۆیی بفرۆشێت، چونکە پێشتر ئۆفەرێکی مانچستەر سیتی ڕەتکردبووەوە لە ساڵی 2021 بە بەهای 75 ملیۆن پاوەند، کە دواتر بۆ 100 ملیۆن پاوەند بەرزبووەوە.



PM:01:59:21/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌