پێشمه‌رگه سپۆرت - سیدره سه‌نگه‌ر
له‌شاری دوشه‌نبه-ی پایته‌ختی تاجیكستان پاڵەوانێتی تۆپی پێی وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا (كافا-CAFA) بۆ كچانی تازه‌پێگه‌یشتووی ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ كۆتاییهات و هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی ئێرانی ژێر تەمەن ١٧ ساڵ له دوایاری خۆیدا ئه‌مڕۆ 16-3-2023 لەسه‌ر یاریگای هیسۆر سه‌نته‌ر به‌ئه‌نجامی 2-0 له هه‌ڵبژارده‌ی قیرغیزستان-ی برده‌وه و به 6 خاڵ میدالی زیوی پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی پێ‌بڕا و (سومه‌یه ئیسماعیلی) كچه هێرشبه‌ری كوردی پیرانشاری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و خاوه‌ن دریسی ژماره 17 به‌تۆماركردنی 4 گۆڵ له 3 یاریدا نازناوی گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ركرد و خه‌ڵاتكرا.