پێشمه‌رگه سپۆرت - سان سه‌نگه‌ر
به سه‌ركردایه‌تی ئاکۆ کەریمی راهێنەری لاوی كورد، تیپی باله‌ی یانه‌ی لوبلیانا (لوبلیانا ڤۆڵی) سلۆڤینیایی به‌ره‌و خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاو ده‌نێت كه به‌رزترین خوله.
تیپه‌كه كه ئاكۆ كه‌ریمی كوڕی شاری مه‌هاباد-ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات، له ئێستادا له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی پله دووی باله‌ی یانه‌كانی سلۆڤینیا دایه و له‌گه‌ڵ تیپه یانه‌ی هۆچ-ی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م هه‌ریه‌كه‌یان 35 خاڵیان هه‌یه و 3 یاریشیان له خوله‌كه‌دا ماوه و بۆ بلیتی دووه‌م شه‌ڕی سه‌ركه‌وتن بۆ خولی پله یه‌ك ده‌كه‌ن.
ئاكۆ تاهیر كه‌ریمی راهێنه‌ری لوبلیانا ڤۆڵی وتی: پێویسته هه‌ر سێ یاری داهاتووی خۆمان ببه‌ینه‌وه تا بگه‌ین به خولی پله یه‌ك و ئه‌مه‌ش مه‌حاڵ نییه و هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین به‌م ئامانجه بگه‌ین و كاریشمان له‌سه‌ر كردووه و ئومێد ده‌كه‌ین بتوانین خه‌ونه‌كانمان بكه‌ین به راستی و ده‌مانه‌وێ وه‌رزی داهاتوو شانبه‌شانی گه‌وره‌كان یاری و ركابه‌ریی بكه‌ین.
شایه‌نی باسه ئاكۆ كه‌ریمی له وه‌رزه‌كانی 2017-2018 و 2018-2019 وه‌ك یاریزان بۆ تیپی یانه‌ی لۆبلیانا یاری كردووه و پاشان ساڵی 2019 رووی له بواری راهێنه‌ری كردووه و سه‌ره‌تا ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیمی تازه‌پێگه‌یشتووانی ژێر ته‌مه‌ن 15 ساڵی یانه‌ی لوبلیانا ڤۆڵی وه‌رگرتووه و نازناوی پاڵه‌وانی یانه‌كانی سلۆڤینیا-یان به‌ده‌ستهێناوه و دواتر وه‌رزی 2021-2022 ئه‌ركی راھێنه‌رایه‌تی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی لوبلیانا ڤۆڵی وه‌رگرتووه و تیپه‌كه‌ی له‌خولی پله سێ بۆ خولی پله دوو سه‌رخستووه و له‌وه‌رزی ئێستا 2022-2023دا كاری بۆ ئه‌وه كردووه تیپه‌كه بگه‌یه‌نێته خولی پله یه‌كی یانه‌كانی سلۆڤینیا.