پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به نوسراوی ژماره 149 له به‌رواری 16 ی ئازاری 2023 و به واژۆی زافر عه‌بدول ئه‌میر سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق ( ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ) ئه‌ندام له یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق به ڕاوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه دیاری كرا .
سه‌باره‌ت به ده‌ست نیشان كردنی وه‌ك ڕاوێژكار ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوبراو كه له هه‌مان كات سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بۆ كار ئاسانی و زوو به‌ڕێوه چوونی سه‌رجه‌م كار و باره هونه‌رییه‌كانی چالاكیی و پاڵه‌وانێتییه‌كانی به‌نده‌ی به ڕاوێژكاری هونه‌ری بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه دیاری كردووه به هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌نده ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كیه‌كان و چه‌ندین پۆستی دیكه‌م هه‌بووه هه‌ربۆیه به‌هۆی ئه‌و كارانه‌وه متمانه‌ی ڕاوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجم پێدراوه .
ئه‌سعه‌د سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراقی كردووه و هیوایی خواست كاری جدی بكه‌ن و له پێشینه‌یان بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كار و باره هونه‌ریانه بێت كه له پێشان ده‌بێت و چڕتر كار بكه‌ن تا له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌كی ، عه‌ره‌بی ، ئاسیاوی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشكی شێریان هه‌بێت .