پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 11ی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو له به‌هێزترین یاری ئه‌و جه‌وله‌یه‌دا یانه‌ی نه‌فت شیمال له شاری كه‌ركوك و له نێو هۆڵی كه‌ركوك میوانداری له یانه‌ی زه‌ورا كرد .
یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو تیم گرنگی هه‌بوو تێیداو یانه‌ی نه‌فتی كه‌ركوك بۆ نازناو ده‌جه‌نگا و هه‌رچی زه‌ورای میوانی بوو ده‌یویست پله‌ی دووه‌می له‌ده‌ست نه‌دات .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاری به به‌هێزی ده‌ستپێكرد ، به‌لاَم كچانی نه‌فت شیمال پاڵپشت به یاریگه و هانده‌رانیان توانیان ئه‌نجام له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا بهێنن و به 4 - 1 گۆڵ بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخیان ده‌سته‌به‌ر كردوو نازناوی خوله‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر كرد .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه و له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی ئه‌عزه‌مییه تیپی كچانی یانه‌ی قووه‌جه‌ویه له هه‌شته‌م یاری خۆیدا له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی عێراقدا توانی به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره 8-0 له تیپی كچانی یانه‌ی بیلادی بباته‌وه و به‌م 3 خاڵه‌ش كۆی خاڵه‌كانی كرد به 19 خاڵ له 8 یاری و له خانه‌ی سێیه‌مه‌وه گه‌یشته خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه و یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی یانه‌ی زه‌وڕا-ی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م به 16 خاڵ له 8 یاری ده‌مێنێت و ئه‌م یارییه خاوه‌ن پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می خوله‌كه یه‌كلاده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده كچانی یانه‌ی قووه‌جه‌وی له دوایاریدا به یه‌كسانبوون و بردنه‌وه پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌رده‌كات، به‌ڵام كچانی زه‌وڕا ته‌نها به بردنه‌وه دووه‌م ده‌بن .
شایه‌نی باسه تیپی كچانی یانه‌ی نه‌وتی باكووری شاری كه‌ركوك به 23 خاڵ له 9 یاری پله‌ی یه‌كه‌می و نازناوی پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ی بۆ وه‌رزی 2022-2023 یه‌كلاكرده‌وه .