له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كوردستان - هه‌ولێر و شۆڕیجه‌ براوه‌ بوون


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد .

له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد و به‌به‌شداری‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ ( ئه‌كاد ، نیشتیمان ، شۆڕیجه‌ ، هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ ) یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ده‌ستپێكردوو له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌كانی‌ دا دوو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ ئه‌نجام دراو یانه‌ی‌ ئه‌كاد چاوه‌ڕوان بوو .

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ یانه‌كانی‌ نیشتیمان و شۆڕیجه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك یاریان كردوو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز شۆڕیجه‌ی‌ كه‌ركوك به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ یه‌كلایه‌نه‌ براوه‌ بوون و هه‌روه‌ك هه‌ولێریش به‌ هه‌مان ئه‌نجام له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ برده‌وه‌ .



PM:09:40:03/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌