پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جامی لاوانی تۆپی پێی ولاَتانی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ ده‌ست پێده‌كات و له‌و جامه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ولاَتانی ئه‌ندۆنیزیا ، ئۆزبه‌كستان و سوریا یاری ده‌كات .
یارییه‌كانی جامی ولاتانی ئاسیا له ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو له به‌رواری 1 ی ئازاری 2023 و له یه‌كه‌م یاری خۆی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ده‌بنه میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ندۆنیسیا .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و یاریگه‌ی ئوستاد لوكوموتیف میوانداری یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده ده‌كات .
ئه‌مه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دووه‌م یاری خۆی له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كاتژمێر 5:00 ی ئێواره و له‌سه‌ر یاریگه‌ی میلی ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستانی میوانداری جامه‌كه ده‌بێته‌وه .
هه‌رچی سێهه‌م یارییه‌تی له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 7 ی ئازار و كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌یه ده‌بێت و ئه‌و یاریه‌شی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر لاوانی سوریا .