چاوه‌كان له‌سه‌ر ئاسۆی‌ ئاسۆكانه‌ - هاتریكی‌ له‌ یاری‌ نێوان یانه‌كه‌ی‌ و نه‌فت میسان تۆمار كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

جه‌وله‌ی‌ 18 ی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌ستیپێكردوو له‌ به‌هێزترین یاری‌ ئه‌و جه‌وله‌یه‌دا كه‌ چاوه‌وانی‌ به‌لای‌ خۆی‌ ڕاكێشا ، یاری‌ نێوان یانه‌كانی‌ شوڕته‌ و نه‌فت میسان بوو كه‌ تێیدا ئاسۆ ڕۆسته‌می‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ شوڕته‌ توانی‌ له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ نه‌فت میسان هاتریك تۆمار بكات و 3 گۆڵی‌ له‌سه‌ر یه‌كی‌ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ ( 17 ، 42 ، 66 ) تۆمار كرد و ئه‌نجامی‌ ئه‌و یارییه‌ش به‌ گۆڵه‌كانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ كۆتایی‌ هات .

هه‌ر له‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و جه‌وله‌یه‌دا و ئه‌نجامه‌كانی‌ : 

نه‌فت وه‌سه‌ت × قاسم 1-1

دیوانیه‌ × كاره‌با 0 - 2

حدود × دهۆك 1-1

نه‌جه‌ف × هه‌ولێر 2 - 3



PM:10:44:23/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌