پێشمه‌رگه سپۆرت -
چاوه‌كانی تین هاگی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر ئانسۆ فاتی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد کە یانه‌ی مانچستەریونایتد به‌ڕاهێنه‌رایه‌تی تین هاگ دەیەوێت هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنەوەی ئانسۆ فاتی ئیسپانی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەستپێبکات.
ڕۆژنامەكه باس له‌وه‌ش ده‌كات کە بەرشەلۆنە بەهیچ شێوەیەک نایەوێت دەستبەرداری ئانسۆ فاتی ببێت بەڵام یانە ئینگلیزیەکە پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته ده‌كات.
له كۆتایشدا سپۆرت ده‌ڵێت کە بەرپرسانی مان یونایتد دەیانەوێت پەیوەندیە باشەکەیان لەگەڵ خۆرخی مێندێزی بریکاری کارەکانی فاتی بقۆزنەوە و هەروەها یاریزانەکەش لە بارودۆخی ئێستای ڕازی نیە لەگەڵ یانەکەیدا چونکە بەشێوازی سەرەکی بەشداری یاریەکان ناکات.