پێشمه‌رگه سپۆرت -
حكومه‌تی سعودییه ده‌یه‌وێت به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی هه‌ریه‌كه له مۆدریج و كریم بێنزیمه و سێرجیۆ ڕامۆس په‌لكێشی سعودییه بكات
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئێل موندۆ، حکومەتی سعودیە پەیوەندی بەو سێ یاریزانە کردووە و پێشنیازی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ مووچەی پاکی ساڵانەیان کردووە بەبێ باج، ئەمە جگە له‌وه‌ی كه به ئاره‌زووی خۆیان یانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به نه‌سڕه‌وه كرد، دیدگای شانشینی سعودیە هێنانی ئەستێرەکانی ترە بۆ بەهێزکردنی ئەو فایلەی پێشکەش کراوە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 بە هاوبەشی لەگەڵ میسر و یۆنان.
گرێبه‌ستی مۆدریج و بێنزێمه و ڕامۆسیش كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت تاكو ئێستا نوێنه‌كراوه‌ته‌وه.