پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فیدریكۆ كێزای ئه‌ستێره‌ی یۆڤانتۆس واژوو بكه‌ن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، فێدریکۆ کیێزا، هێرشبەری ئیتاڵی یۆڤانتۆس له پلانه‌كانی ڕیاڵ مه‌دریددایه.
کێیزا تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یۆڤانتۆس هەیە، بەڵام ڕەنگە دۆخی سەختی یانە ئیتاڵییەکە ئاسانکاری بکات بۆ ڕۆیشتنی کیزا بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ.
كێزا تووشی پێکانێکی سەخت بوو کە نزیکەی ساڵێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، چاک بووەوە و گەڕایەوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ تیپەکە، کە لەم دواییانەدا 15 خاڵ لە نمرەی کالچیۆ لێ كه‌مكرایه‌وه و سزا درا
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یۆڤانتۆس دەیەوێت کەیزا بمێنێتەوە وەک بنەمایەک بۆ پرۆژەی داهاتووی
لای خۆشییه‌وه ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی ئشكرای كردووه ، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش چاودێری دۆخی ئه‌و یاریزانه ده‌كات له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو به پاره‌یه‌كی كه‌م بیگوازێته‌وه.