پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به ئه‌نجام دانی چوار یاری به‌ڕێوه ده‌چێت .
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 23 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له دوا یاری خۆی و له دێربی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی هه‌ولێر بێته‌وه .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه به‌حری به‌سره و شوڕته‌ی به‌غداد له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره و له نێو هه‌مان هۆڵ به یه‌ك ده‌گه‌ن و مه‌سافی شیمال و غازی به‌سره‌ش له هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین و له كاتژمێر 3:00 یاری ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌و جه‌یش و حه‌بانیه‌ش كاتژمێر 5:00 یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
به‌و شێوه‌یه‌ش كۆتایی به یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌شت تیمی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دێت و بڕیاریشه له 6 ی شوباتی 2023 یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه و شاری به‌غداد میوانداری یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ده‌كات .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه له به‌رواری 3 ی هه‌مان مانگ یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام بدات و له به‌رواری 10 ی ئازاری 2023 دا یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات .