پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی شه‌شه‌می یه‌كه‌م قۆناغی هه‌شت تیمی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت .
بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 22 ی كانوونی دووه‌می 2022 له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد و هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ، یارییه‌كانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌می یه‌كه‌م قۆناغی هه‌شت تیمی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و له‌و جه‌وله‌یه‌دا هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد دوو یاری میوانداری ده‌كات و تێیداو له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌ولێر و جه‌یش ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و دواتر و له هه‌مان هۆڵ یاری نێوان یانه‌كانی حه‌بانیه و مه‌سافی شیمال به‌ڕێوه ده‌چێت .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه غاز جنوب و به‌حری له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره به یه‌ك ده‌گه‌ن و له دوا یاری ئه‌و جه‌وله‌یه‌ش پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی شوڕته‌كانی به‌غداد ده‌بێته‌وه .
پێش به‌ڕێوه چوونی یاری تیپه‌كان له‌و جه‌وله‌یه‌دا ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :