پێشمهرگه سپۆرت -
دویلیۆ مۆنتیرۆ ئەلڤێس سەرۆکی یانەی کۆرینتیانی بەڕازیلی دووپاتیکردەوە کە هەوڵیانداوە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکەن پێش ئەوەی بچێته یانهی نهسڕ.
ڕۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵ، لە هەفتەی ڕابردوودا گرێبەستێکی 173 ملیۆن پاوەندی لەگەڵ یانەی ناسر واژۆکرد، بوو بە زۆرترین موچەی وەرزشوان لە هەموو کاتێکدا.
ئێستاش دەرکەوت کە یەکێک لەو یانانەی ڕەتیکردۆتەوە کۆرینتیانز بووە
دویلیۆ ئەلڤێس، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی ئینگلیزیدا کە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "ئۆفەرێکمان پێشکەش بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کرد، مووچەیەک یەکسان بوو بەو مووچەیەی کە لە مانچستەر یونایتد بەدەستی هێنا، گرێبەستێکی دوو ساڵە بە هاوکاری سپۆنسەرەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم ئۆفەری لە ئەوروپاشەوە هەیە، بەڵام ئۆفەرەکەی سعودیە ٢٠ هێندە زیاتر بوو له ههموو ئۆفهرهكانی تر.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شەش حەوت جار لەگەڵ خۆرخی مێندێز قسەم کردووە و لە کۆتاییدا لە ڕێگەی کەسێکی دیکەوە ئۆفەرێکمان ناردووە.