‌ناکۆکی مباپێ و نەیمار پاڵ بە پاریسەوە دەنێت بەرەو ئەستێرەیه‌كی بەرشەلۆنە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی پاریس سانجێرمان ئامانجی ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی بەرشەلۆنە بکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەگەری ڕۆیشتنی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی.

بابەتەکە پەیوەندی بە عوسمان دێمبلی فەرەنسییەوە هەیە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا هاوینی 2024 درێژ دەبێتەوە، بەڵام لەلای یانە کەتەلۆنییەکە خواستێک هەیە بۆ نوێکردنەوەی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان نەیمار و کیلیان مباپێی هاوکارە فەرەنسییەکەیدا دروستبوو، وایکردووه‌ ئیدارەی سانجێرمان بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێت بۆ ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ بڕیارە کتوپڕەکەی بۆ ڕۆیشتنی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس چاوی لەسەر عوسمان دێمبلی فەرەنسی، یاریزانی باڵی یانەی بەرشەلۆنە داناوە و ئامادە دەبێت بەهای سزای سزای گرێبەستەکەی بدات کە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بەڵام بەرشەلۆنە پێشتر دووپاتی کردەوە کە ئەگەر یانە پاریسییەکە بیەوێت دێمبلی بگوازێتەوە، ئەوا دەبێت بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بدات، ئەمەش بە گوتەی ماتیۆ ئالێمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، لە کۆنفرانسی پێشکەشکردنی یاریزانی ئێستای تیپەکە، ڕافینیا.


PM:02:40:04/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 2056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌