پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به نوێنه‌رانی كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانیان وتووه كه به یه‌ك مه‌رج دووباره هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شاهانه باسی له‌وه كردووه كه جارێكی‌تر یانەی ڕیاڵ مەدرید بە نوێنەری مباپی وتووە كە بە یەك مەرج دەچنەوە بەردەمی ئەویش ئەگەر بە ئاشكرا بڵێت دەمەوێت لە پاریس بڕۆم و ئه‌وه به به‌رپرسانی یانه‌كه بڵێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت هەركاتێك مباپێ وای وت یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گرێبەستی فەرمی پێشكەش دەكەن .