پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ، به سه‌رۆكایه‌تی جه‌میل عه‌بادی و جێگرانی و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه ، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به‌ڕێوه چوو ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین بڕیار دران و له گرنگترینیان دیاری كردنی واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خولی بژارده بوو .
له نێو بڕیاره‌كانی یه‌كێتییه‌كه دابه‌زینی یانه‌كانی قاسم و مه‌دینه شهدا بوو له ڕیزی نایابی عێراق بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان و هه‌روه‌ك پێبژاردنی دارایی به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار ، ئه‌مه‌و بڕیار درا كه له چاره‌كی سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی 2023 قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی باله‌ی نایاب بۆ یانه‌كانی ( سنجار ، صمود ، هیت ، حه‌دیسه و سه‌ناعه ) له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت .
هه‌ر له بڕیاره‌كانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق هاتووه كه له شاری هه‌ولێر و له مانگی یه‌كی 2023 كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می یانه بژارده‌كان به به‌شداری یانه‌كانی ( غاز جنوب ، به‌حری ، شوڕته ، هه‌ولێر ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، حه‌بانیه ، جه‌یش و مه‌سافی شیمال ) ده‌ست پێده‌كات و دواتر و له درێژه‌ی چالاكیییه‌كانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق له مانگی 2 ی 2023 خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان بۆ یانه‌كانی بژارده ڕێك ده‌خرێت .
هه‌ر له بڕیاره‌كان دیاری كردنی ڕاهێنه‌ر خالد ساڵح بوو بۆ دروست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداری هه‌ڵبژارده‌كه له پاڵه‌وانێتییه‌كانی خۆر ئاوای ئاسیا و عه‌ره‌بی دا .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق یه‌كێتی باله‌ی عێراق متمانه‌ی به‌خشییه ( میترا شعبانیان ) ڕاهێنه‌ری ئێرانی بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق و دروست بوونی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كچان .
له دوا بڕیاری یه‌كێتی باله‌ی عێراق له‌و كۆبونه‌وه‌یه هاتووه كه به‌سه‌رپه‌رشتی لقه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی یاری باله بۆ ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان دروست ده‌كرێت .