پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی عێراق جامی سوپه‌ری عێراقی ئه‌نجام دا و هه‌ردوو تییپی باله‌ی یانه‌كانی غازی به‌سره‌و جه‌یشی به‌غداد تێیدا ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه .
یارییه‌كه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 6 ی 12 ی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئه‌كاد له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز یانه‌ی غازی به‌سره پاڵپشت به دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به ئه‌نجامی 3-1 سێت یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بۆ دووه‌م وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ست هێنا .