پێشمهرگه سپۆرت -
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، هاندەرانی یانهی شاهانەی تووشی شۆک کرد، سەبارەت بە گواستنەوەی کیلیان مباپی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان.
ڕیال مەدرید لە هاوینی 2021 و 2022 هەوڵیدا مباپێ بگوازێتهو، بەڵام سان جێرمان بۆ یەکەمجار ڕەتیکردەوە، یاریزانەکەش بۆ جاری دووەم بڕیاریدا لەگەڵ پاریس كرێبهستهكهی نوێبکاتەوە.
بەگوێرەی ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ، زۆرێک لە هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید داوایان لە فلۆرێنتینۆ پێرێز کردووە کە لە مباپێ خۆش بێت و هەوڵی دووبارە گواستنەوەی بداتەوە، ئەمەش دوای درەوشاوەیی ئەو یاریزانە لە مۆندیالی ٢٠٢٢.
ڕادیۆ فهڕهنسییهكه ئاماژەی بەوەدا کە پیرێز گوێی بۆ هاندهرانی یانهكهی نهگرتووهو ، هەروەها پابەندە بەو شتانەی کە وتویەتی و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دووبارەی کردووەتەوە کە ڕیاڵ مەدرید هەوڵی سێیەم بۆ گواستنەوەی مباپێ نادات.
وە سەرچاوە نزیکەکانی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویانکردەوە کە بهڕێوهبهرانی یانهك سەبارەت بە گرێبەستەکەی مباپێ دەڵێن "کاتێک ڕیاڵ مەدرید دووجار لە دەرگاکەت دەدات و تۆش هەردوو جارەکە پاشەکشە دەکەیت، ئەوە بێمانایە پێداگری لەسەر گرێبەستەکە بکەیت ... دامەزراوەکە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە".