پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەی "ئێل دیبەیت"ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوو پلانی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید هەیە بۆ گواستنەوەی ئەنزۆ فێرناندێزی یاریزانی هێڵی ناوهندی بەنفیکا.
فێرناندێز یەکێکە لەو یاریزانانەی کە ڕیاڵ مەدرید ئارەزووی ئەوە دەکات لە هاوینی داهاتوودا بیخاتە نێو مێرکاتۆ، لە ئەگەری ئەوەی نەتوانێت بەهرەمەندی ئینگلتەرا و بروسیا دۆرتمۆند، جود بێلینگهام بگوازێتەوە.
بروسیا دۆرتمۆند داوای بڕی زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە ڕۆیشتنی بێلینگهام، کە ڕیال مەدرید بە بڕە پارەیەکی زیادەڕۆیی دەزانێت.
ئینزۆ فێرناندێزی تەمەن 21 ساڵ، لە هاوینی ڕابردووەوە کاتێک لە یانەی ڕیڤەر پلێتەوە ڕووی لە یانەی بێنفیکا کردووە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی ناوخۆ و کیشوەریدا 24 یاری ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەنفیکاش داوای 120 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام یانەی ڕیال مەدرید پلانی سەرەتایی هەیە، کە بریتییە لە ئۆفەرێک بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ.
پلانی دووەم ئەوەیە یانەی ڕیال مەدرید جگە لە بەهرەمەندە لاوەکەی ڕێنیەری بهڕازیلی بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بدات.