پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتی فوتساڵی كچانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا توانی ئه‌نجامێكی به‌رچاو و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت ، كچانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه و به تایبه‌ت كچه پاڵه‌وانه كورده‌كان بوونه جێگه‌ی سه‌رنجی یانه عه‌ره‌بییه‌كان و یانه‌كانی ولاَتی سعودیه ، ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی شۆخان نوره‌دین بووه یه‌كه‌م كچه یاریزان له‌و هه‌ڵبژارده‌یه بگاته یانه‌كانی ولاَتی سعودیه و بۆندی پێشكه‌ش كرا ، به دوایدا شاجوان مسته‌فا بۆندی یانه‌ی النسوری سعودی پێگه‌یشت و وه‌ك یه‌كه‌م كیژه گۆڵپارێز به‌ره‌و پیشگه‌ر بوون هه‌نگاوی نا .
شاجوان به سایتی پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه وه‌ك یه‌كه‌م كچه گۆڵپارێز بۆندی پێشكه‌ش كراوه و خۆی به خۆشحاڵ ده‌زانێت به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌ه‌بی بكات و له نێویاندا وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری كورد ده‌چێته خولی سعودی و ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی النسوری سعودی .
شاجوان سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه خه‌م خۆری بوون و هاوكاری بوون له ئه‌نجام دانی ئه‌و گرێبه‌سته و هیوایی خواست به ئاستێكی به‌رز له‌و خوله ببینرێت .
جێگه‌ی باسه شاجوان مسته‌فا یاریزانی ڕابردووی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه و یه‌كێك بووه له یاریزانه دیاره‌كان له پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان و عێراق و دواتر بۆته یاریزانی گۆڵپارێز له خولی فوتساڵی یانه كانی كوردستان و عێراق و پاشان وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا كردووه .