پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ۆی پابه‌ند نه‌بونیان به یاساكانی مۆندیال ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه مباپێ ئه‌ستێره‌ی فه‌ڕه‌نسا و هانسی فلیكی ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا سزا ده‌درێن.
ڕۆژنامه‌ی میره‌ری بڕیتانی ئاشكرای كردووه كه (فیفا) بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە دژی هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا بکات، هۆکارەکەش بۆ پابەند نەبوونیان دەگەڕێتەوە بە ڕێسا کارپێکراوەکانی مۆندیال لە بواری ڕاگەیاندن.
له فه‌ڕه‌نسا ، مباپێ ئامادە نەبووە بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکات لە شاری دەوحە، لە تیمی ئەڵمانیا-ش هانزی فلیک بە تەنها بەشداری کۆنگرەکانی کردووە و ڕێگەی نەداوە یاریزانەکانی سێ کاتژمێر بۆ سازکردنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گەشتبکەن.
ئه‌مه‌ش بۆته هۆی توڕه‌بونی فیفا و ڕه‌نگه سزا بدرێن.