وێنەگرتن و روماڵی یاریەکانی جامی فیفا ٢٠٢٢



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - مه‌تین حه‌مه‌ ڕه‌حیم 


تیمێکی ٢٥٠٠ کەسی روماڵی یاریەکان دەکەن.

تیمەکە لەلایەن ٨ دەرهێنەرەوە بەڕێوەدەبرێت و بەسەر دوو گروپدا دابەشکراوە کە دەتوانن لە یەککاتدا لە ٢ یاریگای جیاوەزەوە روماڵ بکەن. روماڵکردنەکە لە ٨ یاریگەی جیاوازەوە دەکرێت و کۆی گشتی ٦٤ یارییە. کواڵیتی سەرجەم یاریەکان هەیچ دی ئار و بە رێزولوشنی ٤ کەی تۆمار وپەخش دەکرێت.
 
وێنەگرتن 

لە هەر یاریگەیەکدا، ٤٢ کامێرای جێگیر هەیە لە کۆی ئەوانەدا، ٢ ستێدی کام، ١ کەیبڵ کام، ١ درۆن و ١ هەلیکۆپتەر هەیە، هەروەها ١ کامێرای سوپەر سلۆۆ مۆشن و ١ کامێرای ئۆڵترا سلۆۆ مۆشن هەیە. بەدەر لەمانەش چەندین کامێرای تر وێنەدەگرن، چەند کامێرایەک وێنەی هاتنی یاریزانەکان بۆ ناو یاریگا دەگرن، چەند کامێرایەکیتر بۆ تۆمارکردنی هەست وجوڵەی هاندەران دانراون. هەروەها چەند کامێرایەکی تر لە بەشی ڤی ئای پی میوانەکان هەیە. بۆ چاوپێکەوتنی یاریزانەکانیش چەند کامێرایەکی تایبەتی گەڕۆک ئامادەن. بە چواردەوری یاریگەکەدا چەند کامێرایەکیتر بۆ چەندین ئەرکی جیاواز ئامادەکراوە.

تەواوی وێنەتۆمارکراوەکان لە کڵاودی تایبەت بەفیفا هەڵدەگیرێت کە توانای لەخۆگرتنی ٦٠٠٠ کاتژمێر ڤیدیۆی هەیچ دی ئار بە ٤ کەی هەیە. سەرجەم بەشداربوانی کڵاودی فیفا دەتوانن ڤیدیۆکانیان بەو شێواز وکواڵیتیە دەستبکەوێت کە خۆیان دەیخوازن، بێگومان ژمارەیەکی کەمی بەشداربوەکان توانی بەخشی ئەو کواڵیتیە بەرزەیان هەیە هەر بۆیە چەندین شێوازی نزمتریش بەردەستە. 

تۆمارکردنی دەنگ 

لە هەر یاریگەیەکدا، ٨ مایکرۆفۆنی کەپسولیی جێگیرکراوە و هەر یەکێک لەو مەیکرۆفۆنانە لەلایەن ٣ مایکرۆفۆنی ئاراستەکراوەوە سەپپۆرت دەکرێت.

سەرجەم دەنگە تۆمارکراوەکان میکسی ستیرۆیەو بەشێوازی سەرراوندی ٥.١.٤. 

هەموو دەنگە تۆمارکراوەکان لەهەمان کڵاودی فیفا بۆ بەشداربوەکانیان بەتەواوی کەناڵە دەنگیەکانەوە بەردەستە بۆ ئەوەی بەشدار بوان بتوانن جارێکیتر ئەندازیاریی دەنگ و میکسەکان بەو شێوەیە لێبکەن کە خۆیان مەبەستیانە. 



PM:08:50:25/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌