پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی خانمانی عێراق له یارییه‌كی به‌هێز ماراسۆنی دا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی سوریا بونه‌وه .
ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان :
دوایی دابڕانی بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ ، هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق له‌م ساڵ توانی به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و تۆكمه‌وه بچێته یه‌كێك له كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی خانمانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا كه ده هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شداره .
عێراق له كۆی چوار یاری سێ سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌و توشی ته‌نیا یه‌ك شكست بووه و به ئاستێكی به‌رز له پاڵه‌وانێتییه‌كه بینراوه .
هه‌رچی خانمانی سوریایه به هه‌مان ئاست هاته نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌لاَم جیاواز له خانمانی عێراق سوریا توشی دوو شكست هات ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی لوبنان و عێراق بوو كه یه‌كه‌م یاری به ئه‌نجامی 3-2 سێت دۆڕاندوو دووه‌م یاریشی كه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 19 ی 11 ئه‌نجامی دا خانمانی عێراق به 3-1 سێت یارییه‌كه‌یان لێبردنه‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌نگاوێكی گرنگیان بڕی و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی دیكه‌یان له نێو ئه‌و كێبڕكێیه لێده‌كرێت .