پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی خانمانی عێراق ، به‌شدار له یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا له ولاَتی ئه‌رده‌ن یه‌كه‌م یاری خۆی له یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی سعودیه بونه‌وه .
یارییه‌كه بۆ خانمانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده قورس بوو ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پاڵ‌وانێتییه‌كان ، تێیداو دوایی پیشاندانی ئاستێكی به‌رز خانمانی عێراق به 3 سێتی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا و به خاڵه‌كانی ( 25 - 9 ، 25 - 14 ، 25 - 10 ) توانیان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .