پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی ڕاسپێردراو به هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریگه‌كانی یانه‌كانی به‌شدار له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق كاره‌كانی به كۆتاهێنا و سه‌رجه‌م یاریگه‌ی یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراقی به‌سه‌ر كرده‌وه كه ژماره‌یان 24 یانه‌یه .
ئه‌مه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبراو به میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه له‌و سه‌ردانانه‌یان بۆ یاریگه‌كان كۆمه‌ڵێكی زۆر سه‌رنجیان هه‌بووه و به كارگێڕی یانه‌كانیان داوه تا ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن و ئه‌و كه‌م و كورتیانه چاك بكه‌ن بۆ پێشوازی له یاریه‌كانیان ، هه‌روه‌ك ووتیشی هه‌ندێك له‌و یاریگه‌یانه متمانه‌یان پێنه‌دراوه تا یاریه‌كانیانی لێ ئه‌نجام بدرێت و سه‌رنجه‌كانیان پێداون تا ئاماده‌یان بكه‌ن له ماوه‌ی دیاری كرا‌و بۆ ئه‌وه‌ی یاریه‌كانی ئه‌و یانانه‌ی خاوه‌نین بتوانن لێی ئه‌نجام بده‌ن .
بڕیاره خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 18 ی مانگی 11 ی 2022 ده‌ست پێبكات و یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ش به شێوازی چون و هاتن و به دوو قۆناغ ده‌بێت .