پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی خۆی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی نوێ ئه‌نجام دا و تێیداو عادل عیدان به سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێدرایه‌وه و هه‌ریه‌ك له ڕیاز كازم و كارزان عاصیی به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م سه‌ركه‌وتنیان یه‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و د ، عه‌لی كینانی وه‌ك سكرتێر دیاری كرا و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه نوێكه‌ش بریتین له ( عه‌لا عه‌بود ، عه‌لی شاهین ، جه‌عفه‌ر موسی ، ئه‌حمه‌د عه‌بدول زه‌هره ، عه‌باس كازم ، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ، عه‌لی حسێن و سهام حه‌مود ) .
جێگه‌ی باسه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك نوێنه‌ر و ئه‌ندامی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ختیار ئه‌حمه‌د ده‌نگی دا‌و شڤان عوسمانی یاریزانی یانه‌كه‌ش وه‌ك كابتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شدار بوو .