پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری له ماوه‌ی سێ ڕۆژ ، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به كۆتاهات و دوایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌رسىَ تیپی باله‌ی یانه‌كانی شۆڕیجه له شاری كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه و بابه گوڕ گوڕ توانیان بگه‌نه یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م .
یانه‌ی شۆڕیجه به سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك و به 9 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه به 4 خاڵ دووه‌م بوو .
یانه‌كانی بابا گوڕ گوڕ و ده‌ربه‌ندیخانیش به پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی هاتن دوایی ئه‌وه‌ی یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی سێهه‌م 3 خاڵی كۆكرده‌وه و یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش به 2 خاڵ له كۆتا ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بوو .