پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام دراو له یارییه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی شۆڕیجه‌ی شاری كه‌ركوك توانی به ئه‌نجامی 3-1 سێت له یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بباته‌وه و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌یشته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری بابا گوڕ گوڕ به هه‌مان ئه‌نجام له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه ، هه‌رچی بڕیاره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دووه‌م تیم ڕۆژی دوو شه‌ممه 31 ی 10 ی 2022 له دوو یاری جیاوازدا یانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ، بابا گوڕ گوڕ و ده‌ربه‌ندیخان ململانێی گه‌یشتن به یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م بكه‌ن .
خشته‌ی یارییه‌كانی دوا ڕۆژی خوله‌كه :
شۆریجه - باباگور گور - كات 2:00
هه‌ڵه‌بجه - ده‌ربه‌ندیخان - كات 4:00