‌چاڤی‌: ده‌مانه‌وێت تۆڵه‌ له‌ بایرن میونخ بكه‌ینه‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

چاڤی‌ هێرناندزی‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ڵێت ئه‌مشه‌و ده‌مانه‌وێت تۆڵه‌ له‌ بایرن میونخ بكه‌ینه‌وه‌.

پێش یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی‌ بایرن میونخ چاڤی‌ وتی‌: بێ گوێدانه‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ ئینته‌ر میلان و ڤیكتۆریا، ڕووبه‌ڕووی بایرن میونخ ده‌بینه‌وه‌ و پێویسته‌ ئاست به‌رزی‌ خۆمان پیشان بده‌ین.

چاڤی‌ وتیشی‌: ئەمشەو یاری تۆڵەسەندنەوەیە بۆ ئێمە و بۆ لیڤاندۆڤسکی، کە له‌ یاریی یه‌که‌مدا بەرامبەر یانه‌ی پێشووی گۆڵی تۆمار نەکرد، دوای چەند هه‌وڵدانێک، ئەمشەو جارێکی تر هەوڵ دەدەینەوە.

چاڤی‌ ئاشكراشی‌ ده‌كات كه‌ متمانه‌ی‌ ته‌واوی‌ به‌ تواناكانی‌ بۆسكێتس و دی یۆنگ هه‌یه‌ .

له‌ كۆتایشدا چاڤی‌ وتی‌ ئه‌گه‌ر چوینه‌ یۆرۆلیگ هه‌وڵی‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ ده‌ده‌ین.


PM:03:23:26/10/2022




ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌