پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئیریك تین هاگی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هۆكاری شكسته گه‌وره‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بۆ نه‌بونی متمانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له پاش شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر مان سیتی تین هاگ سه‌ره‌تا وتی: له نێو یاریگا یاریزانه‌كانم زۆر جیاواز بینی متمانه‌یه‌یان به‌خۆیان نه‌بوو ، ده‌بێ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
تین هاگ ده‌شڵێت: بێگومان له هه‌ڵه‌كان فێرده‌بین دەبێت لە یاری داهاتوودا باشتر ئەنجام بدەین.
تین هاگ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ویستم پێگەی تیپەکە بگۆڕم، لە تایمی دووەمدا بوێرتر بووین و هەلی زۆرمان دروستکرد و گۆڵمان تۆمارکرد.
تین هاگ وتیشی: کاتێک تەرکیزت نییە بەرامبەر مانچستەر سیتی لێت دەدرێت، و ئەوەش ڕوویدا. ته‌ركیزمان خراپ بوو.