پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی ده‌رگا به ڕووی ڕۆشتنی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی جود بیلنگهامی ئینگلیزی ده‌كاته‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ڕیاڵ مه‌دریده.
بێلینگهام دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له یانه‌ی بیرمینگهام سیتی رووی له یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند كردووه‌له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌دا به ئاستێكی زۆر به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتووه سه‌رنجی زۆرێك له یانه‌كانی ئه‌وروپای بۆ لای خۆی راكێشاوه به تایبه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی بێلینگهام لە هاوینی داهاتوودا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە بڕی 93 ملیۆن یۆرۆیان دیاریکردووە بۆ ئەوەی رازیبن بە فرۆشتنی بێلینگهام.
جودی بێلینگهام لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند، بەشداری لە 10 یاری خولی ئەڵمانیادا کردووە، 3 گۆڵی تۆمارکردووە.