پێشمه‌رگه سپۆرت -
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له ئاستی دانی سیبایۆس ڕازییه و داوای كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی تر نوێ بكرێته‌وه.
ئه‌نچیلۆتی به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی وتووه كه له ئاستی سیبایۆسی یاریزانی تیپه‌كه‌ی ڕازییه و لاری نییه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ یه‌ك وه‌رزی تر بۆ درێژ بكرێته‌وه.
لای خۆشییه‌وه سیبایۆس هیچ لارییه‌كی نییه له مانه‌وه له ڕیاڵ مه‌درید ئه‌گه‌رچی وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ پشت به تواناكانی ده‌به‌سترێت.